خوێندنەوەکان (القرائات)

دوای دەرچونی قوتابی لەبەشی فێرکردن بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەچێتە بەشی لەبەرکردن یاخود خوێندنەوەکان بۆ خوێندن و وەرگرتنی سەنەد لە ریوایەتی (حفص عن عاصم)و قرائەت وڕیوایەتەکانی تر . لەم بەشەدا مەرجە قوتابی لە (سوره‌تی الفاتحه‌وە تا کۆتایی سورەتی الناس) لەلای یەک مامۆستاو شێخ خەتمەکەی بخوێنێت و لە ماوەی خوێندنەکەیدا چوار جار تاقیکردنەوە ئەنجام بدات . پێویسته‌ قوتابی لەکاتی وەرگرتنی مۆڵەتدا دوو جوزئی قورئانی له‌به‌ر بێت و نمره‌ی ٨۰% لە تاقیکردنەوەی ته‌جویدا بەدەست هێنابێت

ئێستا دەتوانیت بتوانیت بە شێوازی ئۆنلاین و لە شوێنی خۆتەوە ببیتە بەشدار لەو خول و کۆڕانەی لەلایەن ئەم بەشەوە پێشکەش دەکرێن و ببیتە خاوەن پۆرتاڵی خۆت لە وێبسایتی فەرمی رێکخراوی اقرأ.