
دەربارەی ڕێکخراوی اقرأ
ڕێکخراوی اقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز ڕێکخراوێکی زانستی ناحکومیە سەربەخۆیانە کاردەکات لەساڵی٢٠١٤ز بەژمارەی (٢٠٤٨) مۆڵەتی فەرمی لەفەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە. لەپاش بەردەوامییەکی بێ وچان و فراواندا، اقرأ لە ئێستادا خاوەنی ١٦ لق و ٢٣ بنکەوسەدان مامۆستای خۆبەخش ودڵسۆزە کە لە پڕۆسەی خزمەتکردنن بەقورئان و ئەهلی قورئاندا بەردەوامن.

دیدگامان
لەپێناو پەروەردەکردنی نەوەیەکی قورئان دۆستدا

ئەرکمان
خزمەکردنی چینەکانی کۆمەڵگە بە پەروەردە و شارەزایی لە زانستەکانی قورئاندا

ئامانجمان
پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیارو پەروەردەکراوە بە قورئان و شارەزا لەزانستەکانی قورئانی پیرۆز

مێژووی ڕێکخراوی اقرأ
رێکخراوی اقرأ لە سەرانسەری لق و بنکە فراوانەکانیدا خاوەنی زیاد لە 11 بەشی جیاوازە کە ئامانج لەم بەشانە ئاشناکردنی قورئان دۆستانە بە بوارە جیاوازەکانی زانستەکانی قورئان لەوانە (بەشی فێرکردن، بەشی لەبەرکردن، بەشی خوێندنەوەکان (القرائات)، بەشی گەشەپێدان، بەشی تەفسیر، بەشی فەرمودە، بەشی کارگێڕی و دارایی، بەشی پەیوەندییکان، بەشی ڕاگەیاندن، بەشی کاروباری قوتابیان، وە بەشی دەنگخۆشی و بانگبێژی).
تیمی سەرەکی ڕێکخراو

م. مطلب أبوبکر
کارگێڕی نوسینگە

م. أحمد رۆژبەیانی
کارگێڕی نوسینگە

ئە. سەلمان ڕزگار محمد
جێگری سەرۆک
