ئاهەنگی پڕۆژەی هەناسەی بەیان
2025/05/10
قوتابیانی اقرا هەمیشە پێشەنگن کە توانیان بۆ ماوەی (٤٠)ڕۆژ نوێژی بەیانی لە مزگەوتدا بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن. ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا ئاهەنگی کۆتایی پڕۆژەی هەناسەی بەیان لە مزگەوتی برایەتی بەڕێوەچوو.پڕۆژەی هەناسەی بەیان یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی لقی سلێمانی اقرا ، تایبەت بە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بۆ ماوەی (٤٠ ڕۆژ یان ٣٠ ڕۆژ ، ٢٠ ڕۆژ ) لە مزگەوتەکان بۆ مناڵان و لاوانی تەمەن (١٠ - ١٧) ساڵ.پڕۆژەکە بە نزیکەی ١٦٠ بەشداربووی هەبوو لە ژێر چاودێری ١٥ مامۆستای سەرپەرشتیار بەڕێوەچوو. شایەنی باسە لە ئاهەنگەکەدا سەرجەم بەشداربووان خەڵاتی شایستەیان پێبەخشرا و لەناویاندا بەشداربووانی (٤٠ ڕۆژی) کە ژمارەیان (٥٧) بەشداربووە سەرجەمیان پاسکیلیان پێ بەخشرا.

2025/05/10
قوتابیانی اقرا هەمیشە پێشەنگن
کە توانیان بۆ ماوەی (٤٠)ڕۆژ نوێژی بەیانی لە مزگەوتدا بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا ئاهەنگی کۆتایی پڕۆژەی هەناسەی بەیان لە مزگەوتی برایەتی بەڕێوەچوو.
پڕۆژەی هەناسەی بەیان یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی لقی سلێمانی اقرا ، تایبەت بە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بۆ ماوەی (٤٠ ڕۆژ یان ٣٠ ڕۆژ ، ٢٠ ڕۆژ ) لە مزگەوتەکان بۆ مناڵان و لاوانی تەمەن (١٠ - ١٧) ساڵ.
پڕۆژەکە بە نزیکەی ١٦٠ بەشداربووی هەبوو لە ژێر چاودێری ١٥ مامۆستای سەرپەرشتیار بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە لە ئاهەنگەکەدا سەرجەم بەشداربووان خەڵاتی شایستەیان پێبەخشرا و لەناویاندا بەشداربووانی (٤٠ ڕۆژی) کە ژمارەیان (٥٧) بەشداربووە سەرجەمیان پاسکیلیان پێ بەخشرا.